رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه، پێنج كرێكار له شاره‌كانی كرمان و “ده‌رمیان” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی رووداو بوون كه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری بینا سازی له كرمان له كاتی كاركردن له بینایه‌كی نیوه‌كاره به ته‌زووی كاره‌با بریندار بوون. هه‌روه‌ها له رووداوێكی دێكه‌دا به هۆی رووخانی دیواری قه‌نات له شارستانی “ده‌رمیان” له خۆراسانی جنووبی، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دێكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.