بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵه”ی بانه دهسترێژی گولهیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک به ناوی “جەمیل ئەحمەدپوور” بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو خەڵکی گوندی “حەوتاش”ه و بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی كۆردستان، لە ساڵی ١٣٩٩ی ههتاوی لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٨١ کەسیان بریندار بوون.
