ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممە، “زاهیرپەسوپیش” ناسراو به(جۆڵا)، خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.
“زاهیر پەسوپیش” خەڵکی گوندی “چیانە” شەوی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ئهمساڵ لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانهوه دەستبەسەر و دوای سێ حەوته دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. شایانی باسه، ناوبراو دواجار ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانبار له لایهن دادگای ڕژیم له پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له جیزبه نهیارهكانی ڕژیم” ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
