ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەممە، “فەردین بایزیدی”، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و دوای گوازرانەوەی بۆ شنۆ بڕیارە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت. جێی ئاماژهیه، “فەردین بایزیدی” خەڵکی شنۆ ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ئهمساڵ لە جادهی شنۆ به نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو.
