رۆژی سێشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له پێرسونێڵ و كرێكارانی شیركه‌تی و حه‌جمی شیركه‌ته‌كانی دابه‌شكردنی به‌رقی سه‌رانسه‌ری كیشوه‌ر به‌كۆبوونه‌وه له تاران له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، له ئاست نابه‌رابه‌ری حقووق و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، لابردنی ئه‌زموونی گۆرانی باروودۆخی پێرسونێلی شیركه‌تی، هاوسانسازی حقووق و مه‌زایا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ڕه‌سمی و حه‌زفی شیركه‌ته‌كانی مام ناوه‌ندی دابین كردنی وزه‌ی به‌رق، به‌رچاوترین خواسته‌كانی كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته‌یه. شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به هێزی كارمه‌ندان و كرێكارانی شیركه‌تی دابه‌شكردنی به‌رقه كه به شیوه‌یه‌كی به‌رێن به‌رێوه ده‌چێت.