بەشێک لە کرێکارانی خانەنشین کراوی، زنجیرە هۆتێلەکانی لالەی تاران، ڕۆژی سێشەممە 19ی مانگی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە وەدی نەهاتنی داواکارییەکانیان لە دەوروبەری پارکینگی ئەم هۆتێلە گردبوونەوەیان ئەنجام دا. یەکێک لە کرێکارانی بەشدار بووی ناو کۆبوونەوەکە دەڵێ: ” پاش چەندین ساڵ لە خانەنشین بوونیان، هێشتا بە دوای گەیشتنی داواکارییەکانیان دا سەرگەردانن. ئەم کرێکارە، هەروەها جەختی کردەوە کە تا ئێستا، سەرەڕای سازدانی چەندین کۆبوونەوە لە بەرامبەر دەسگا حکومەتییەکان، هێشتا هیچ بەرپرسێکی دوڵەتی ئاوڕی لێنەداونەتەوە.