کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

مانگرتنی کرێکارانی ڕێگای ئاسنی وەرامین و لۆرێستان

اعتصاب کارگران راه آهن ورامین و لرستان

کرێکارانی رێگای ئاسنی وەرامین و لۆرێستان ڕۆژی سێشەممە 19ی مانگی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی حەقدەستە دوواکەوتووەکانیان دەستیان لە کار کێشاوەو بە شێوەی  جیاجیا لە شوێنی کاری خۆیان گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ڕێگای ئاسنی وەرامین و لۆرێستان، پاش بانگەوازەکەیان بۆ مانگرتن، لە بەیانیی ڕۆژی سێشەممەوە بە ڕەسمی مانگرتنیان دەسپێکرد. کرێکارانی مانگرتوو ڕۆژی 19ی ڕەشەممەیان وەک ئاخرین مۆڵەت بۆ گەیشتن بە داواکارییەکانیان دیاری کردبوو، بەڵام بە وەدی نەهاتنی داوکارییەکانیان، مانگرتنیان دەستپێکرد. هەروەها هاوکات لەو ڕۆژە دا کرێکارانی ڕێگای ئاسنی لۆرێستان بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی حەقدەستەکان و جێژنانەی سەری ساڵ و هەموو داواکارییەکانی دیکەیان چوونە ناو مانگرتنەوە.