دووشەممە 18ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی “سالار شێعری” خەڵکی “سەلاسی باوەجانی” بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتهكان، لەم هێرشەی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر کۆڵبەران دوو کۆڵبەر بریندار بوون، “حوجەت قەزاوەت” کۆڵبەریهكی دیکەیە کە بریندار بووه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دایه له نهخۆشخانهی پاوه و له رۆژانی رابردوودا هواڵهكهمان بڵاو كردبوو. جێی ئاماژهیه “سالار شێعری” كۆڵبهری بریندار بۆ چارەسەری گوازراوهتهوه بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری سلێمانییە لە هەرێمی کوردستان. ههروهها لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە کە سێشەممە 19ی ڕەشەممە، کاتژمێر 2ی سەر لە بەیانی، هێزەکانی سپای پاسداران لە پاسگای “ملە خورد” ٧٠ سەر مەڕی خەڵکی ئەو دەڤەرەیان ڕفاندووە. بە گوێرەی هەواڵەکە بهرپرسی ئهو بنكه سربازیه و هێزهكانی تا ئێستە کاری لەو شێوەیان چەندین جار بە ئەنجام گەیاندووە و سامانی خەڵکیان تاڵان کردووە.
