له ماوهی رۆژانی رابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، “سمکۆ مەعروفی” چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار دوای تیپەربوونی چوار رۆژ لە دەستبەسەرکرانی “سمکۆ مەعروفی”، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستا نیە و هەوڵەکانی بنەماڵەی بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه، “سمکۆ مەعروفی” ٢٢ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٨ هاوکات لەگەڵ سی کەسی دیکە بە ناوەکانی “هۆمان فەیزی”، “ژاکا ئیسماعیلپوور”، و “شاهۆ خزری”، بۆ ماوەی دوو هەفتە دەستبەبەسەر کرابوون. جێگهی ئاماژەیە کە سمکۆ مەعروفی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بە مەرج ئازاد کرابوو.
