رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی دامه‌زراو له هێڵه‌كانی فه‌نی رێگه‌ی ئاسنی نوورئاباد به ئه‌راك، له ناره‌زایه‌تی به شێوه‌ی كاری به‌شی خسووسی و په‌رداخت نه‌كردنی مۆعه‌وه‌قاتیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م ناوه‌نده ن١٨٠ كرێكاری هه‌یه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شیركه‌تی په‌یمانكاری “جه‌وشه‌ن گوسته‌ر” به پێشینه‌ی كاری ١٠ تا ١٥ ساڵ كار ده‌كه‌ن و چه‌ندین مانگه بیمه و حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی ساڵی نوێ جێژنانه و پاداشتی كۆتایی ساڵیشیان پێنه‌دراوه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان زۆر ناجێگیر وه ناله‌باره.