ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
ئه‌م كرێكارانه له‌سه‌ر بانگهێشتێك كه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه بڵاوبۆوه، ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر تا ڕۆژی سێشه‌ممه خواسته‌كانیان نه‌یه‌ته دی ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن و تا كاتێك كه گشت داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار. ناڕازیان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م باروودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌دا، كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.