کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

کۆبوونەوەی کرێکارانی بەشی بەرهەمە نەوتییەکانی ماهشەهر

تجمع کارگران بخش فراورده‌های نفتی ماهشهر

کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی بەرهەمە نەوتییەکانی ماهشەهر، ڕۆژی دووشەممە 18ی مانگی ڕەشەممە، لە ناڕەزایەتی بە بایخ نەدانی کاربەدەستان بۆ خواستەکانیان، لە بەرامبەر فەرمانداری ئەم شارە کۆبوونەوە.

کرێکاران کە لە بە کردەوە دەرنەهێنانی تەرحی ڕیزبەندییە پیشەییەکان و شێوازی وەرگرتنی حەقدەستەکانیان ناڕازی بوون، وتیان: سەرەڕای ئەوەی کە دادگا بە قازانجی کرێکاران ڕەئی داوە، بەڵام شیرکەت نەچووتە ژێر باری بە کردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەکەو لە کاردانەوە بە شکایەتی کرێکاران، ئیزافە کاری ئەم مانگەشی پێ نەداون. ئەوان هەر وەها ڕایانگەیاند: کارفەرما دەبێ پێش دەسپێکی ساڵی نوێ هەموو حەقدەستە دوواکەوتووەکان بدات، دەنا مانگرتن ڕادەگەیەنن.