ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممە، هێزەكانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک برینداربوو.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم پێکراوە “حوجەت قەزاوەت” و خەڵکی “سەلاسی باوەجانی” ڕاگەیەندراوە. جێی ئاماژهیه، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.
