ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممە، “ڕەحیم ڕەفعەتی” و “ڕەحمان تابش” دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پاییزی ئەمساڵ هەر یهكهو سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کران.
به پێی راپۆرتهكان، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٤ و ١٥ی پووشمەڕی ئەمساڵ لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون. شایانی باسه پاییزی ئەمساڵ “ڕەحیم ڕەفعەتی” و “ڕەحمان تابش” لەلایەن دادگای ڕژیم له شاری شنۆ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یهكێك له حیزبه نهیارڕكانی ڕژیم” سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و ههروهها بە تۆمەتی “دژایەتی نیزام” سزای ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زیاترین حوکم واتە حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانیان بۆ جێبهجێ دهكرێت.
