رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌ممه، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی “غەفوور ئسپەندار، حسەین گەردشی، سیاوەش عەینی و کەیوان ئەنداز” له زندانی ورمێ هه‌روه‌ها سێ هاووڵاتی خەڵکی “سەڵاسی باوەجانی” بە ناوەکانی “ئیسماعیل موریدی”، “نبی اللە محمدی” و “هیدایەت سەیدزادە” له به‌ندیخانه‌ی كرماشان به دانانی بارمه‌ته و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
بە پێی راپۆرتەکان، “غەفوور ئسپەندار” هاووڵاتی خەڵکی شنۆ و “حسەین گردشی” هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆکان هه‌روه‌ها “کەیوان ئەنداز” و “سیاوەش عەینی” خەڵکی مەهاباد و له گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتیانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئیتلاعات كرابوون. هه‌روه‌ها “ئیسماعیل موریدی”، “نبی اللە محمدی” و “هیدایەت سەیدزادە” سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی لەلایەن لقی چواری ڕژیم لە کرماشان بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” هه‌ر یه‌كه‌و بە 10 ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم دران كه لە لقی 9 دادگای پێداچوونەوە سزاکەیان وەک خۆی پەسەند کراوه‌ته‌وه.
