بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە 17ی ڕەشەممە، ساعەت 4ی دوانیوەڕۆ ، بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن ڕێوڕەسمێکی شكۆدار بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە دەوروبەری شاری سنە بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە لە سەرەتا دا بە دەقەیقەیهک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و بەرابەری ژنان و پێاوان دەستی پێ کرد. پاشان یەکێک لە بەشدار بووانی ناو مەڕاسمەکە، بەیانییەیەکی لە پشتیوانی مافی یەکسانی ژنان و پیاوان لە هەموو بوارەکانی ژیان دا خوێندەوە. شوێنی بەڕێوە چوونی مەڕاسمەکە بە نوسراوهكانی پەێوەندیدار بە هەشتی مارس ڕازابووە. شایانی باسە ئەم مەڕاسمە با شکۆیە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان تا ساعەت 6ی ئێوارێ درێژەی کێشا.
