رۆژی شه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌ممه، كۆڵبه‌رێك به ناسناوی “م . ا ” خه‌ڵكی مه‌ریوان به هۆی ده‌سترێژی گو‌لله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی شاری نه‌وسوود ده‌سترێژی گولله‌یان كردوو‌و له گرووپێك له كۆڵبه‌ران كه به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به سه‌ختی بریندار بووه و راگوێزراوه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان و تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌كی نوێ له‌باره‌ی ته‌ندرووستی ئه‌م كۆڵبه‌ره له به‌رده‌ستا نییه.
