به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٧ی مارس، ژماره‌یه‌ك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری سه‌قز به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، له ده‌ورووبه‌ری ئه‌مشاره ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به به‌خێرهاتن كردنی یه‌كێك له به‌شدار بووان ده‌ستیپێكرد و به خوێندنه‌وه‌ی مێژوویه‌كی كورت له ٨ی مارس درێژه‌ی كێشا. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووانی ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌باره‌ت به توندوتیژیی دژبه ژنان شێعرێكی خوێنده‌وه و به‌شوێنیدا دوو به‌شداربووی دیكه چه‌ند شێعرێكیان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ خه‌باتی ژنان دیكله‌مه كرد. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به باروودۆخی دژواری ژنان له كۆمه‌ڵگادا قسه و باسێكیان پێشكه‌ش كرد و ڕێوڕه‌سمه‌كه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌میمانه‌دا كۆتایی پێ هات.
