لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “حه‌سه‌ن بەراتی”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ورمێ و “سەیدوەهاب عەلیزاده”، خەڵکی شنۆ، بە دانانی وه‌سێقه لە بەندیخانەكانی وڕمێ و نه‌قه‌ده ئازاد کران.
به پێی راپۆرته‌كان، “حەسەن بەراتی” ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٨ هاوڕێ لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی وڕمێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵ لەلایەن دادگای ئه‌م شاره‌وه بە تۆمەتی “ئەندام بوون لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای پێنج سال بەندکرانی بە سەردا سەپابوو و دواجار ئەو سزایە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بۆ ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە. هه‌روه‌ها “سەید وەهاب عەلیزادە” خەڵکی گوندی “بێژاوێ” شاری شنۆ، رۆژی یەکشەممە ٩ی پووشپەری ١٣٩٨ لەلایەن هێزە کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی “پەیوەندی لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دواتر بۆ ٦ مانگ کەم کرایەوە.
