کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

بریندار بوونی كاسبكارێك به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سه‌قز

بریندار بوونی كاسبكارێك به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاری

ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەممە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی “به‌سام”ی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک به‌ ناوی “قوباد ناوخاسی” ‌كرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندار بوو‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە کاسبکارێک بە ناوی  “قوباد ناوخاسی” خەڵکی گوندی “ماسیدەری خواروو” بە سەختی بریندار بووە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیره‌