به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ٧ كرێكار له شاره‌كانی، هادی شار، عه‌سه‌لوویه، فه‌ریمان، ئاران و بیدگۆل، بوونه قوربانی ڕووداوی شوێنی كار.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، ٣ جووتیار به‌هۆی به‌رق گرتوویی له ئاوایی میانبال له شارستانی هادی شار گیانیان له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی پێترۆشیمی بووشێهر به‌هۆی گه‌رماژۆیی و به‌ربوونه‌وه له مه‌خزه‌نی هه‌ڵگری گاز گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه كه به مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی ناوبراو چوبووه شوێنی ڕووداوه‌كه به سه‌ختی برینداربوو و گوزاترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٣٨ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له سه‌ر جه‌ره‌سه‌قیل له فه‌ریمان گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ٥٠ ساڵ ته‌مه‌ن له ئاران و بیدگۆل به‌هۆی گازگرتوویی كه‌وته ناو چاڵێك و گیانی له‌ده‌ستدا.