به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی خۆی، نه‌غه‌ده و دامغان كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له مه‌رگ ڕزگاریان بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هاووڵاتییه‌ك له شاری خۆی كه به تاوانی ئه‌نجامدانی “قه‌تڵ” له لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له دوایین ساته‌كاندا و به‌دوای ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له ئێعدام ڕزگاری بوو. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌ك له شاری نه‌غه‌ده كه ١٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تاوانی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه له مه‌رگ ڕزگاری بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ندكراوێك له شاری دامغان كه به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له په‌تی سێداره ڕزگاری بووه.