کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی تراوێرسی وەرامین

اعتراض کارگران تراورس ورامین 1

کرێکارانی هێڵه‌كانی ئەبنیەی فەننی تراوێرسی وەرامین، ڕۆژی شەممە 16ی مانگی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەستە دواکەوتووەکانیان دەستیان دایه‌ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.

کرێکارانی ناڕازی هاوکات بە ئاماژە بە پێنەدرانی مانگ و نیوێک لە داواکارییەکانی ئەمساڵی خۆیان لە گەڵ جێژنانەو و پاداشی کۆتایی ساڵ، لە ئاکامی کەمتەرخەمی و بایەخ نەدانی کارفەرماکانی شیرکەتی پەیمانکاری، ڕایانگەیاند: لە ئەگەری وەدی نەهاتنی داواکارییەکانمان لە 3 ڕۆژی داهاتوو دا دەست دەکەن به‌ مانگرتنێکی بەربڵاو. جێگەی ئاماژەیە  پێدانی مافی بیمەی ئیجتماعی کرێکارانی ناحییەی وەرامین چەندین مانگە وەدوا کەوتووە و چەند ساڵیش دەبێ سەرەڕای هەبوونی بیمەی تەکمیلی و کەم کردنەوەی بەشێک لە حەقدەستەکانیان، هیچ شتێکیان لە بابەت خزمەت گوزارییە دەرمانییەکان لە شیرکەتی بیمە وەر نەگرتووە.