رۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرشاد فەتاحی”، خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئەو شارە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
به پێی راپۆرته‌كان، دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمه‌تی “ئیقدام دژی ئه‌منییه‌تی میللی
” تاوانبار و به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم کردووە. شایانی باسه، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، فەرشاد فەتاحی، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرابوو.
