به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ڕێوڕه‌سمێك به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن له شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه كاتژمێر ٤ی دوای نیوه‌ڕۆ به به‌شداری كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ده‌ستی پێكرد. له سه‌ره‌تادا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێوڕه‌سمه‌كه بۆ ڕێزگرتن له فیداكاریی ژنانی خه‌باتكار و گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ڕزگاری و ئازایی ئینسان، به‌تایبه‌ت ژنانی خه‌باتكار و گیان به‌ختكردوو، یه‌ك ده‌قیقه‌ی سكووت ڕاگه‌یاند. بێده‌نگییه‌كه به دیكلهمهی شێعرێك شكا. پاشان یه‌كێك له ژنانی به‌شداربووی ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه مێژووی خه‌باتی ژنانی جیهان، ئێران و كوردستانی پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد. پاشان به‌شداربوویه‌كی دیكه، بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به توندوتیژیی دژبه ژنان خوێنده‌وه. له درێژه‌دا دوو به‌شداربووی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه كۆپله شێعرێكیان سه‌باره‌ت به ڕۆژی جیهانیی ژن پێشكه‌ش كرد. له‌درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌كێك له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به توندوتیژیی دژبه ژنان، كۆڵبه‌ران و سووختبه‌ران، بێكاری و ته‌وه‌رۆم له كۆمه‌ڵگا و گوشاری سه‌ر كرێكاران و توێژه بێبه‌ش و سته‌ملێكراوه‌كان به‌تایبه‌ت ژنان، قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژنێكی دیكه كۆپله شێعرێكی به زمانی كوردی خوێنده‌وه. له كۆتاییدا بڕیارنامه‌یه‌كی ١٦ مادده‌یی په‌سندكراوی كۆبوونه‌وه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن له شاری سه‌قز خوێندرایه‌وه. ده‌قی ئه‌م بڕیارنامه‌یه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
بڕیارنامه‌ی ١٦ مادده‌یی كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی شاری سه‌قز به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن له ساڵی ١٣٩٩
له جیهانی ئه‌مڕۆدا، كه له قه‌یرانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تێكه‌ڵ به توندوتیژیخوازی، شه‌ڕنانه‌وه، دژه‌مرۆڤ بوون و چه‌وساندنه‌وه‌ی بێ پایان له به‌رامبه‌ر كاری هه‌رزاندا ده‌ست و پێ لێده‌دات، ژنان به‌رده‌وام و تا به ئه‌مڕۆ قوربانیی سه‌رده‌مه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م كاره‌ساتانه بوون. سته‌می مێژوویی و چینایه‌تیی تێكه‌ڵ به یاسا و حوكمی كۆنه‌په‌رستانه، به‌رده‌وام له لایه‌ن خاوه‌نانی زێڕ و زۆره‌وه له‌سه‌ر شانی مرۆڤایه‌تی تا به‌ئه‌مڕۆ قورسایی كرووده. ئێستاش له قالبێكی دیكه‌دا و به شێوازی جۆراوجۆری به ڕواڵه‌ت نوێ، له گۆشه و كه‌ناری جیهاندا، داده‌سه‌پێت و به‌ته‌وژمتر له هه‌موو كاتێك به‌رهه‌م دێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه تا چاوخشاندنێكمان بێت به‌سه‌ر ئاماری كچان و ژنانێك كه له ڕێگه‌ی كۆیله‌داریی نوێوه له لایه‌ن قازانجپه‌رستان و بانده‌كانی بازرگانیی مرۆڤه‌وه موعامه‌له‌یان پێده‌كرێت تا له قووڵایی كاره‌ساتێك كه دژبه ژنان له سیستمی سه‌رمایه‌درایی سه‌ده‌ی ٢١دا له ئارا دایه، تێبگه‌ین. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه تا چاوخشاندنێكمان بێت به‌سه‌ر میدیا جیهانی و ده‌ست و پێوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی بورژوازی كه پڕن له دژه‌ژن بوون و ڕوانگه‌ی كاڵایی به‌ژن، تا سته‌می بێوێنه‌ی دژبه ژنان له كۆمه‌ڵگای پیاومه‌زنی ئێستادا زیاتر بناسین. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێك كه له‌سه‌ر پێگه‌ی نامرۆڤانه‌ی ژن ده‌كرێت، له ئێستادا له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه له لایه‌ن مرۆڤه به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌به‌كان بۆ له‌ناوبردنی سته‌م، سووكایه‌تی، زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤ (زۆرینه به‌ده‌ستی كه‌مینه) شكڵی گرتووه كه چینی كرێكار و ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب و هێزه چه‌په‌كانی كۆمه‌ڵگا له لووتكه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دان. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌ره‌و مهسیرێك هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ تا پایه‌كانی په‌یوه‌ندی چینایه‌تیی دژه‌ژن كه هه‌ستی بێتوانایی و سووكایه‌تیی به‌سه‌ر ژناندا سه‌پاندووه و به ڕوانگه‌یه‌كی هه‌وه‌س په‌رستانه و پیاوسالارانه‌وه ده‌ڕوانێته مرۆڤایه‌تیی ژن، به‌ته‌واوی بگۆڕێت. سیستمی سه‌رمایه‌داری كه سه‌رچاوه و ڕیشه‌ی هه‌موو چاره‌ڕه‌شی و بههرهكێشیهكانی ئینسان له ئینسانه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی قازانج و كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه، هۆكاری مانه‌وه‌ی سته‌م و نابه‌رابه‌ریی دژی ژنه. بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی خوازی و به‌رابه‌ری میحوه‌ر كه پایه و ڕیشه‌ی ژێرده‌ست بوونی ژن ژێره‌وژوور ده‌كات، له گۆشه و كه‌ناری جیهان خه‌ریكی نه‌به‌ردی فیداكارانه‌ی سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ره بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی به‌رابه‌ری ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌كانی كار و كۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه. له ئێستادا پتر له هه‌موو كاتێكی دیكه وه‌ختی ئه‌وه هاتووه كه بزووتنه‌وه‌ی ڕادیكاڵ، به‌رابه‌ریخواز و دژهسهرمایه به گرێ دانی خه‌باتی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌باتی چینایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری دژبه سیستمی سه‌رمایه‌داری، بتوانێ به خواسته ئینسانی و به‌رحه‌قه‌كانی خۆی بگات.
ڕۆژی ٨ی مارس به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ڕۆژی هاوپشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی سه‌رتاسه‌ری جیهانه بۆ خه‌بات له‌پێناو ئاشتی، ئازادی، به‌رابه‌ریی مرۆڤ و دابین كردنی مافی یه‌كسان له‌گه‌ڵ پیاوان. له‌م ڕۆژه‌دا ژنانی خه‌باتكاری جیهان به پێكهێنانی كۆنفڕانس و كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر، ده‌نگی مافخوازیی خۆیان بۆ جارێكی دیكه به گوێی هه‌موو جیهان ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ ١١١ ساڵ به‌سه‌ر كۆنفڕانسی ژنانی سۆسیالیست تێپه‌ڕ ده‌بێت كه له‌م ڕۆژه‌دا، ڕۆژی جیهانیی ژن په‌سند كرا و له‌و سه‌رده‌مه‌وه، هه‌موو ساڵێ ژنانی جیهان هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیاوانی یه‌كسانی خواز بهرهوپێری ئه‌م ڕۆژه شكۆداره‌وه ده‌ڕۆن و ڕێزی لێده‌گرن. له‌م ڕۆژه‌دا ژنانی خه‌باتكار، خواست و داخوازییه‌كانیان ڕوو به نیزامی سه‌رمایه‌داری فۆرموله ده‌كه‌ن و ده‌رده‌بڕن.
ئێمه كۆمه‌ڵێك له ژنانی خه‌باتكار و یه‌كسانی خوازی شاری سه‌قز، وه‌ك به‌شێك له ژنانی كوردستان و ئێران و ده‌سته‌یه‌ك له له‌شكری جیهانیی چینی كرێكار، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی خۆماندا و بۆ به‌رز ڕاگرتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، خواست و داخوازییه‌كانمان به خواست و داخوازیی هه‌موو ژنانی كرێكار و ناڕازیی كۆمه‌ڵگا ده‌زانین و له بڕیارنامه‌یه‌كی ١٦ مادده‌ییدا ڕوو به كۆمڵهگا ڕایده‌گه‌یه‌نین. ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌م خواستانه له گره‌وی یه‌كگرتوویی، وشیاری و خه‌باتی هاوبه‌شی ژنان و پیاوانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب و عه‌داڵه‌تخواز دایه. داخوازییه‌كانمان بریتین له:
- ئێمه خوازیاری مافی یه‌كسانین بۆ گشت ژنان و پیاوان له بواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌وه
- ئێمه هه‌مووجۆره یاسایه‌كی دژه ژن و جنسییه‌ت میحوه‌ر كه ژنان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان بێبه‌ری ده‌كات، مه‌حكووم ده‌كه‌ن.
- مافی پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ، ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن له‌پنێاو گه‌یشتن به مافه ئینسانییه‌كان پێویسته به ڕه‌سمی بناسرێت و جێ به‌جێ بكرێت.
- ئێمه خوازیاری به‌رابه‌ریی ئابووریی به‌دوور له هه‌رجۆره چهوساندنهیهكین بۆ گشت مرۆڤه‌كان له‌وانه بۆ ژن و پیاو.
- هه‌رجۆره جیاكردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوان له شوێنه گشتییه‌كان پێویسته قه‌ده‌غه بكرێت.
- داسه‌پاندنی هه‌رجۆره توندوتیژییه‌ك دژبه ژنان له‌وانه ئازاری جنسی، توندوتیژیی فیزیكی، سووكایه‌تی پێكردن، توندوتیژیی كه‌لامی و كرداری، نامرۆڤانه‌یه و پێویسته وه‌ك تاوان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
- ئازادیی هه‌ڵبژاردن، ئه‌ساسیترین مافی ئینسانه. داسه‌پاندنی هه‌رجۆره گوشارێك له‌وانه هاوسه‌رگیریی ئیجباری، ته‌ڵاقی ئیجباری، چه‌ند هاوسه‌ری، بێبه‌ری كردنی ژن له سه‌رپه‌رستیی منداڵ، هاوسه‌رگیری له ژێر ته‌مه‌نی ١٨ ساڵه پێویسته قه‌ده‌غه بكرێت.
- كلتووری پیاومه‌زنی، دیارده‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یه و دواهاته‌كانی له‌وانه: قه‌تڵی نامووسی، سه‌نگسار و سووكایه‌تی كردن به ژن، جه‌نایه‌ت به ئه‌ژمار دێت و بریارده‌رانی و بهكردهوهدهرهێنهرانی پێویسته به‌پێی یاساكان موحاكمه بكرێن.
- دیارده‌ی ژنان و منداڵانی سه‌رشه‌قام و بێ ناسنامه له دواهاته‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌دارین. ئێمه بۆ گشت ژنان و منداڵان، خوازیاری ژیانێكی سالم و وه‌دی هاتنی هه‌موو مافه ڕه‌واكانیانین.
- هاوسه‌رگیریی كاتی، شێوازێكه له له‌شفرۆشی و پێویسته قه‌ده‌غه بكرێت.
- ژنان پێویسته له ئازادیی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگ، مافی سه‌فه‌ر كردنی ئازاد، هه‌ڵبژاردنی پیشه، مافی ته‌ڵاق و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری و باقیی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان به‌هره‌مه‌ند بن و هه‌موو جۆره پۆششێكی زۆره‌ملی پێویسته قه‌ده‌غه بكرێت.
- كاری ناو ماڵ به پیشه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ژنانی ناو ماڵه پێویسته له لایه‌ن ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پشتیوانی‌یان لێبكرێت و له حه‌قی بیمه به‌هره‌مه‌ند بن. پێویسته بۆ ژنانی ناو ماڵ به‌پێی بڕیاری نوێنه‌رانیان، حقوق دیاری بكرێت.
- ئێمه له گشت بزووتنهیهكی ئازادیخوازانه و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب پشتیوانی ده‌كه‌ن. هه‌مووجۆره ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، موحاكمه، زیندان، هه‌ڕه‌شه و خستنه‌ژێر چاوهدرێی چالاكانی بواره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌وانه كرێكاران، موعه‌لیمان و خوێندكاران مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
- ئێمه شه‌ڕنانه‌وه، كێبه‌ركێی نیزامی، گه‌مارۆی ئابووریی سهچاوهگرتوو له كێبه‌ركێی نیزامی سه‌رمایه‌داری كه زۆرترین زیانی به چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا ده‌گات، مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
- ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر ژنان و فرۆشتنیان كه له‌م ڕۆژانه‌دا له لایه‌ن هێندێك جهنایهتكارهوه ئه‌نجام ده‌درێ، به‌توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازادیی گشت ژنانی به‌دیل گیراوین.
- ئێمه هێرش بۆسه‌ر سووختبه‌رانی ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان و كۆڵبه‌رانی ئۆستانی كوردستان، ئازه‌ربایجان و كرماشان مه‌حكووم ده‌كه‌ین و له ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی بێبه‌شی ئه‌م ناوچانه پشتیوانی ده‌كه‌ین و خوازیاری موحاكمه‌ی بڕیارده‌ران و به‌كرده‌وه ده‌رهێنه‌رانی ئه‌م جهنایهتهین.
له‌كۆتایی دا وێڕای پێرۆزبایی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م بڕیارنامه‌یه كه بریتییه له ١٦ به‌ند و پێشه‌كییه‌ك، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێكی زۆر له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی و یه‌كسانی خوازی شارستانی سه‌قزه‌وه په‌سند كرا.
ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٩، مارسی ٢٠٢١
شایانی باسه، له درێژه ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی ٢ كاتژمێر باسی ئازاد و میواندارییه‌تی له به‌شداربووان درێژه‌ی بوو. له كۆتایی دا یه‌كێك له ژنانی به‌شدار بوو، وێڕای خوێندنه‌وه‌ی كۆپله شێعرێك كاتژێمر ٦ دوای نیوهڕوۆ كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
