كۆموڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ته‌كاب سه‌نعه‌تی پاڵاوگه‌ی پێنجه‌می پارسی جنووبی، رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشیتن به داخوازیه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه دا ناره‌زایه‌تی خۆیان له دژی په‌یمانكار كه نه‌یهشتبوو ئه‌و كرێكارانه كه ناره‌زایه‌تیان به هۆی جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ربڕیبوو، بێنه ناو كارخانه و ده‌ست به كار كه‌ن.