كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی كاتی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پاڵاوگه، سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ سێهه‌مین رۆژی به‌ردوام له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌م ناوه‌نده له ئاست به‌رێوه نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی قه‌رارداد كاتی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پاڵاوگه، پتر له ١٠ ساڵه كه مه‌شموولی گه‌ڵاڵه‌ی رێزبه‌ندی پیشه‌كانن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆیان جێیه‌جێ ناكات و له په‌رداختی داخوازیه‌كانیان خۆ ده‌بوێرێت. به وته‌ی كرێكارانی نارازی،كرێكارانی قه‌رارداده كۆرت ماوه‌كانی ئه‌م سایته له نێوان ٣٠ هه‌زار كرێكار و پێرسۆنێلی ئه‌م ناوچه‌یه خراپترین باروودۆخی ژیانیان هه‌یه.