كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و پێرسۆنێلی ڕێگه ئاسنی سیریز بۆ زه‌ره‌ندی كرمان، رۆژی دووشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی ٢ مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه له ژێر ناوی قه‌راردادی “تراوڕس”دان كه له به‌فرانباری ئه‌مساڵه‌وه تاكوو ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه. شایانی باسه ژماره‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته نزیكه‌ی ٦٠ كه‌سه و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.