دووشەمە 11 ڕەشەممەی، چوار هاوڵاتی عەرەب بە ناوەکانی “جاسم حەیدەری”، “عەلی خەسرەجی”، “حوسێن سیلاوی” و “عەلی مەجدەم” لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه له زیندانی ئه‌هواز لە سێدارە دران.
به پێی راپۆرته‌كان، “جاسم حەیدەری” زیندانی سیاسیی عەرەب، بە تۆمەتی “هاوكاری و ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایه‌ن ڕژیمه‌وه سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا و بە پێی زانیارییەکان لە بەندیخانەی سپێداری ئەهواز سزای لەسێدارەدانی جێبەجێ کرا. هه‌روه‌ها “عەلی خەسرەجی”، “حوسێن سیلاوی” و “عەلی مەجدەم”، سێ زیندانی دیکەی عه‌ره‌ب کە بە تۆمەتی “چالاکی سیاسی و ئەندامه‌تی لە یه‌كێك له حیزیه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە 26ی گۆلانی ١٣٩٤ دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرابوون و سزای سێدارەیان بۆ ده‌رچوو و له‌گه‌ڵ “جاسم حه‌یده‌ری” له زیندانی ئه‌هواز لەسێدارە دران.