کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممە “کەیوان نژاد ڕەسووڵ”، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣٠ مانگ زیندان، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، “کەیوان نژاد ڕەسووڵ” خەڵکی گوندی “شیناوێی” پیرانشار، شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ئه‌مساڵ لەگەڵ سێ کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه‌، ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ کەم کرایەوە  دواجار هاوینی ئەمساڵ دۆسیەکەی سەرلەنوێ پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا كرا و سزاکەی بۆ ٣٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.