رۆژی یەکشەممە ١٠ ی رەشەمە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لانیکەم شه‌ش هاووڵاتییان بە ناوەکانی ” ئارمان شێرزاد”، ” رۆژگار فرقی زادە”، ” مادێح مەحیەدینی” و ” محەممەد ساڵح گودەرزی” دەستبەسەر کردووە و ناسناوی دوو كه‌سیان هێشتا نادیاره.
یه پێی راپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ئه‌و شه‌ش له لایه‌ن هیزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون. جێی ئاماژه‌یه زۆرینەی دەستبەسەرکراوان لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی کوردستان بوون و تا ئێستا بەرپرسانی ئەمنی و قەزایی ئێران لە پێوەندی لە گەڵ هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بێدەنگیان هەڵبژاردووە و ئامادەی وڵامدانەوە نەبوون.
