کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

به‌رێوه‌چوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكاری له‌ پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی

برگزاری سه تجمع اعتراضی در پالایشگاه پارس جنوبی

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌شه‌ممه‌، سێ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌ ئاست به‌رێوه‌ نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان و موعه‌وه‌قه‌كانیان له‌ پالاوگه‌ی پارسی جنووبی، به‌رێوه‌چوو.

به‌پێی راپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١٤٠ كه‌س له‌ كرێكارانی خه‌ده‌ماتی چاككردنه‌وه‌ی پالاوگه‌ی پێنجه‌م و نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی خه‌ده‌ماتی به‌رق و ئه‌بزاری ده‌قێقی پالاوگه‌ی یه‌كه‌می پارسی جنووبی، له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ به‌رێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر درگای ئه‌م پالاوگه‌یه‌  ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی. هه‌روه‌ها و هه‌ر له‌م رۆژه‌ دا  كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی “ئارمان ستاره‌” ی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی به‌ هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و داخوازیه‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبووۆنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.