کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هیند و پاكستان

شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هیند

شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هیند

دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان هیند و پاکستان لەسەر کشمیر، پێکدادانی سەربازیی سنووردار لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا روویدا و بەهۆیەوە هەشت سەربازی هەردوولا کوژران.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی پاکستان، لەنێو کوژراوەکاندا سێ سەربازی پاکستانی و پێنج سەربازی هیندوستانی هەن و ژمارەیەکی زۆریش لە هەردوولا برینداربوون. بەڵام تا ئێستا هیند هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی پێکدادانەکان بڵاونەکردووەتەوە. گرژییەکانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ لەسەر هەرێمی کشمیر دوای ئەوە زیاتربوون کە هیند بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆنۆمیی بەشە هیندییەکەی ئەو هەرێمەی دەرکرد و پاکستانیش رایگەیاند، کاردانەوەی بەرامبەر بەو بڕیارە دەبێت.