کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشار

سه‌پاندنی حۆكمی زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشار

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممە، “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور”، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور” ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هه‌تاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو دواجار ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی هه‌مان ساڵ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزیه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.