کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی سێ هاووڵاتی به‌ دانانی وه‌سێقه‌ له‌ زیندانی ورمێ

ئازادی سێ هاووڵاتی به‌ دانانی وه‌سێقه‌ له‌ زیندانی ورمێ 1

بەپێی راپۆرته‌كان، لە چەند رۆژی ڕابردوودا سێ هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “تەنها ئاتەش ئەفراز”، “رەحمان دەریازی” و “پشتیوان نەبی زەرگەتەن” دوایی کۆتایی ھاتنی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەکانی شاری ورمێ و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

جێی ئاماژه‌یه‌، “تەها ئاتەش ئەفزار” لە ڕێکەوتی 19ی ڕێبەندان، “رەحمان دەریازی” و “پشتیوان نەبی زەرگەتەن” 30ی بەفرانباری ئه‌مساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ڕژیم لە ورمێ ڕاگوێزرابوون.