رۆژی هه‌ینی ٨ی ڕه‌شه‌ممه،خۆپیشاندانه‌كانی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی سیستان و به‌لووچستان له شاره‌كانی سه‌راوان و چابه‌هار و ئابشار و به‌شێك له شه‌قامه‌كانی زاهدان به‌رده‌وامی بوو كه له‌گه‌ڵ سه‌ركووتكردنی چڕی هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كان باس له بریندار بوون و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌كه‌ن.
به پێی راپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران له شاری سه‌راوان له به‌رده‌وامی ناره‌زایه‌تییه‌كان به كووشتنی سووخت به‌ران، پۆمپی به‌نزینی ته‌نیشت قه‌رارگای قۆدسی سپای پاسدارانیان ئاگر تێبه‌ردا. هه‌روه‌ها له شاری چابه‌هار هێزه‌كانی ڕژیم ده‌سترێژی گه‌لله‌یان كرد له خۆپیشانده‌ران كه ده‌یانویست رێگای هاتنه ناو شاره‌كه دابخه‌ن كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون. شایانی باسه، خه‌ڵكی نارازی له شارۆچكه‌ی ئابشار به‌خشداری ئه‌م شاره‌یان ئاورتێبه‌ردا و له شاری سه‌رباز، خۆپیشانده‌ران به به‌ستنی رێگه و بانه‌كان، ئاسته‌نگییان بۆ هێزه سه‌ركووتگه‌ره‌كانی ڕژیم درووست كردووه. به پێی راپۆرته‌كان فه‌زای ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان به چڕی ئه‌منییه‌تیه و هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستیان كردووه به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خه‌ڵك و راگوێزرانیان بوو شوێنێكی نادیار. ناسناوی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان ئه‌مانه‌یه: “عه‌بدۆلجه‌لیل شابه‌خش”، “زه‌كه‌ریا له تایفه‌ی یارمحه‌ممه‌د”، “سه‌عید له‌تایفه‌ی شابه‌خش”، هه‌روه‌ها “عۆمه‌ر شابه‌خش” كه دوو فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و برینداره. شایانی باسه له ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی دیكه هیچ زانیاریه‌ك له‌به‌ر ده‌ستا نییه.