سه‌ر له به‌یانی شه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌ممه، پێرسۆنێلی قه‌رارداد كورت ماوه‌كانی شیركه‌تی نه‌وت، بۆ جارێكی تر له ناره‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پێشه و به‌رێوه نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووقه‌كانیان گۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد.
به وته‌ی نوێنه‌ری نارازیان: پێرسۆنێلی قه‌رارداده كورت ماوه‌كان پتر له ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه به‌ڵام هێشتا قه‌رارداده‌كانیان به شێوه‌ی كاتی ده‌به‌سترێت. هه‌روه‌ها كرێكارانی نارازی هۆكاری كۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌كانیان له باروودۆخی خراپی كۆرۆنا، به‌رێوه‌ونه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووقه‌كانیان و بیلاته‌كلیفی پیشه‌ییان به هۆی قه‌راردادی كاتی ده‌زانن.