كۆمه‌ڵێك له ئابدارانی ئۆستانی چوار مه‌حاڵ و به‌ختیاری، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی ١٧ مانگ حه‌قده‌ست ده‌سیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، كرێكاران، كرێكارانی ئابداری ئه‌م ئۆستانه كه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی گه‌یاندنی ئاودا كار ده‌كه‌ن، نزیك به ١٧ مانگه كه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: بێجگه‌له دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، لانیكه‌م سێ مانگه كه حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌دراوه و كرێكاران نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه له سه‌روبه‌ندی ساڵی تازه‌دا، خاوه‌نكار به‌شێك له حه‌قده‌ست و موتالباته‌كانیان پێ نه‌دات.