کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی ته‌قه‌كردن له‌ فیلادلفیای ئامریكا

وقوع تیراندازی در فیلادلفیا آمریکا1

وقوع تیراندازی در فیلادلفیا آمریکا1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئامریکا، چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر پۆلیس و شەش پۆلیس بە گوللـە برینداردەکات.

بەگوتەی پۆلیس، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و چەکدارەکە روویداوە، رووبەڕووبوونەوەکەش نزیکەی چوار کاژێری خایەندووە . بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارەکە، هێزێکی زیاتری پۆلیس رەوانەی شوێنەکە کراوە و دوای چەند کاژێرێک لە رووبەڕووبوونەوە، پۆلیس توانیویانە چەکدارەکە دەستگیربکەن. رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە، کە هێزێکی پۆلیس لەنێو ماڵەکاندا بەدوای ماددەی هۆشبەردا گەڕاوە، لەپڕ چەکدارەکە رووبەروویان بووەتەوە و دەستڕێژی گوللـەی لە پۆلیسەکان کردووە و شەشیانی بە گوللـە پێکاوە.