كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاران فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی خۆره‌م ئاباد له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكرد، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٣ی خۆره‌م ئاباد له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و مه‌ترسیی ده‌ركردنیان له كار و هه‌روه‌ها نه‌درانی ٨ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت و له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری، شاره‌داری و شۆرای شار ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌ه‌زایه‌تی. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێك وڵامده‌ره‌وه‌ی كرێكاران نه‌بووه. كرێكاران له‌مباره‌وه ده‌ڵێن: له‌م دوایانه‌دا شاره‌داری كاری به‌شی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌ی ٣ به سازمانی زیندانه‌كان سپاردووه و قه‌راره هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له‌و به‌شه‌دا كاریان ده‌كرد، ده‌ركردێن و به‌ندكراوان جێگایان بگرنه‌وه.