وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: ١١ ئۆستانی ئێران گیرۆده‌ی وایرۆسی نوێی كۆرۆنا بوون كه پێشتر ئه‌م ویرۆسه له بریتانیا بینرا بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ویرۆسی نوێی كۆرۆنا هه‌تا رۆژی پێنج شه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، له ئۆستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان، هۆرمۆزگان، فارس، خووزستان، ئیلام، مه‌ركه‌زی، تاران، قه‌زوین، ئه‌لبۆرز،گیلان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، بینراوه. هاوكات زانكۆكانی علووم پزیشكی قۆم و ئیسفه‌هان، بینینی یه‌كه‌مین تووشبووی ویرۆسی نوێ كۆرۆنایان راگه‌یاند. بڵاو بوونه‌وه‌ی ویرۆسی نوێی كۆرۆنا له ژماره‌یه‌ك له ئۆستانه‌كان به تایبه‌ت خووزستان بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵك. شایانی باسه، وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم رۆژی ٧ی ڕه‌شه‌ممه هه‌واڵی ناسینی هه‌شت هه‌زار و ٢٠٦ تووشبووی نوێی و گیان له ده‌ست دانی ٩٤ كه‌س به هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگه‌یاندووه.