به پێی راپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ترس و فه‌زای ئه‌منییه‌تی له شاره‌كانی ئۆستانی سیستان و بلووچستان، پاش هۆكاری خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك له دوو رۆژی رابردوودا، ئینته‌رنتی مۆبایل له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌م ئۆستانه قه‌تع یان تووشی ئیختلال بووه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئینته‌رنه‌ت به ته‌واوی داخراوه و یان له به‌عزه شوێنێك تووشی پچڕانی بووه، ئه‌مه له حالێكدایه كه خۆپێشاندانی خه‌ڵكی و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌م ئۆستانه له پاش ده‌سرێژی گولله‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران له شاری سه‌راوان، له ئۆستانی سیتان و بلووچستان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ش بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام ئیدامه‌ی بوو كه هه‌واڵه‌كان باس له شهر و پێكدادانی نێوان و خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان له شاره‌كانی “قه‌لعه بید”،”شۆروو”،”زاهدان”،”سه‌رجه‌نگه‌ڵ” و “میرجاوه” بووه و دووكان و بازاری شاره‌كانی “ئێرانشار” و “سه‌راوان” به ته‌واوی داخراون.