كرێكارانی شاره‌داری لۆشان له ئۆستانی گیلان، رۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌ممه له ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و بیمه دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌داریه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری لۆشان رایانگه‌یاند: نزیكه‌ی ٨٠ كرێكاری خه‌ده‌ماتی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری ئه‌م شاره به شێوه‌ی قه‌راردادی كارده‌كه‌ن و له كۆتایی رۆژه‌كانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی و دابین كردنی نیازه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه، چوونكا هه‌ر كرێكارێكی ئه‌م ناوه‌نده ٥ بۆ٦ مانگ مۆعه‌وه‌قاتی هه‌یه و له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی خوازیارن پێش هاتنی ساڵی نوێ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێ بدرێت و هه‌روه‌ها ١٥ مانگ حه‌قی بیمه‌ی دواخراویان به سازمانی ته‌ئمیین كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رداخت بكرێت.