كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ئاو وئاوه‌رۆی رووستایی خووزستان، رۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌ممه،له ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و بیمه دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارنی ئه‌م شیركه‌ته پێنج مانگه هیچ حقووقێكیان وه‌رنه‌گرتووه و ده‌ڵێن: جگه له نه‌درانی حقووقه‌كانیان ماوه‌ی ٢٠ مانگه بیمه‌كانیان به ته‌ئمیین كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی یه‌كێك له نارازیان، له‌و كاته‌وه شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌رۆی رووستایی له‌گه‌ڵ شاری تێكه‌ڵ بووه، هێشتا قه‌رارداده‌كانیان ته‌عیین ته‌كلیف نه‌بووه له حاڵێكدا هه‌ر یه‌كه‌و ٧ ساڵ سابقه‌ی كاریان هه‌یه و ئه‌بی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یمانكاردا كار بكه‌ن.