رۆژی سێشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، نزیكه‌ی ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی بلاته‌كلیفی پاڵاوگه‌ی ئیلام، بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ماوه‌ی رابردوودا، خوازیاری گرانهوهیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كۆمه‌ڵه كرێكاره كه به شێوه‌ی ١٥ رۆژه به ناوی جۆشكار و فیتر، له ناوه‌ندی “ئه‌لفین”ی ئه‌م شیركه‌ته كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: به پێی یاسای نه‌وت، دانیشتوانی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر بۆ دامه‌زراندن له ئه‌وله‌ویه‌ت دان. به ڵام به تازه‌یی به‌رپرسانی ئه‌م شیركه‌ته ٢٥٠ كه‌س له كرێكارانی دانیشتوو و بوومی ناوچه‌كه‌یان له سه‌ر كار ده‌ركردووه.