كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌تاری شاری ئه‌هواز، رۆژی سێشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی نارازی به به‌رێوه بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌هواز، خوازیاری په‌رداخت كردنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و بیمه دواخراوه‌كانیان بوون. به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه به هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان باروودۆخی ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه زۆربه‌یان كرێنشینن و توانای درانی كرێ ماڵه‌كانیان نییه.