ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمانی غه‌یره ڕه‌سمی ساڵه‌كانی ٩١ تا سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی پیشه‌ییان له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م موعه‌لیمانه كه له سه‌رتاسه‌ری ئێرانه‌وه هاتبوونه تاران، خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی پیشه‌یی خۆیان بوون. ناڕازیان ده‌ڵێن، وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش هه‌تا ئێستا له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ باروودۆخی پیشه‌یی ئه‌م موعه‌لیمانه، هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی هه‌ڵنه‌گرتووه. ئه‌م موعه‌لیمانه به ئاماژه به په‌سندكراوه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك شۆرای باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی كه به پێی ئه‌وان دامه‌زراندن دژوار ده‌بێته‌وه، خوازیاری لابردنی ئازموونه‌كانی دامه‌زراندن بوون. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌یه‌دا موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات، مه‌عه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسیی ساڵه‌كانی ٩٢ تا ١٤٠٠ و موعه‌لیمانی پێش ده‌بیتانی و سه‌رباز موعه‌لیمه‌كان به‌شدار بوون.