رۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، له ناوچه‌ی “هه‌فت ته‌پان”ی ڕێگای “نه‌فت شار” سه‌ر به به‌شی “سوومار”ی شاری “قه‌سری شیرین”، منداڵێكی حه‌وت ساڵان به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی راپۆرته‌كان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، له ناوچه‌ی “هه‌فت ته‌پان”ی ڕێگای “نه‌فت شار” سه‌ر به به‌شی “سوومار”ی شاری “قه‌سری شیرین”، منداڵێكی حه‌وت ساڵان ده‌ست و لاقی به سه‌ختی بریندار بووه كه به دوای رووداوه‌كه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌بۆلفه‌زل” كراوه، شایانی باسه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ته‌نگاب”ی سه‌ر به شاری “قه‌سری شیرین” له كاتی شوانیدا تووشی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مین بوو و به سه‌ختی بریندار ببو.