كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی له تاران، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به باروودۆخی دامه‌زراندنیان، به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلسی رژیم ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رره‌سی لایه‌حه‌ی بووجه‌ی ساڵی ١٤٠٠ی مه‌جلیس، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده به‌رێوه‌چوو. به وته‌ی نارازیان: مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی له ساڵی ١٣٩٢ به‌دواوه دۆخی دامه‌زراندنیان بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه و خوازیاری دامه‌زراندی ره‌سمی له ئامووزش و په‌روه‌رشن.