كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوای پاڵاوگه‌ی گازی شیركه‌تی “ئاریه‌ن ته‌جاره‌ت مانا”ی ئیلام،ڕۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئیلام ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦١ كه‌س له‌م كرێكارانه كه له به‌شه فه‌نییه‌كاندا كاریان كردووه، پاش چه‌ندین ساڵ چالاكی، به هۆی داخرانی ئه‌م ناوه‌نده به بێ دانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگ، بێكار كراون. كرێكارانی ناڕازی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دووباره بۆسه‌ر كار بوون. شایانی باسه، ئه‌وه ٧مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی بێكار كراوی شیركه‌تی ئاریه‌ن ته‌جاره‌ته كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا روویانداوه و هه‌تا ئێستا هیچكام له خواسته‌كانیان نه‌هاتووه‌ته دی.